دەسبەسەرکردنی دوو برای خەڵكی نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو برای خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی مەنسوور و مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” مەنسوور عەبدوڵڵازادە و مەنووجێهر عەبدوڵڵازادە، دوو برای خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراون و مەنووچێهر دوای دوو ڕۆژ ڕاگیران و تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا، بەڵام مەنسوور هێشتا لە هەروا ڕاگیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و سەرەڕای دەسبەسەرکردنیان، ماڵەکەیان پشکنیوە و ئەندامانی بنەماڵەکەیان داوەتە بەر لێدان و سووکایەتی و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیان وەکوو کۆمپیۆتێر و مۆبایلەکانیاندا گرتووە و هەروەها مەنسوور عەبدوڵڵازادە تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکای دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*