خۆڕاگری: موسلیم زارعی، نووسەر و چالاکوانی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٧ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” موسلیم زارعی، نووسەر و چالاکوانی بواری زمانی کوردی و هاووڵاتیی خەڵكی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەشیان و وێڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتییدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەروەها زارعی یەکێک لە چالاکە ناسراوە کولتوورییەکانی کرماشانە کە لە بواری نووسین و وەرگێڕانی بەرهەمە کوردییەکاندا چالاکی دەکات و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment