خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی خەراپە سەر بە پیرانشار بە ناوی”کاوە مەولوودی”،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.