سەپاندنی سزای لێدانی قامچی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەوشار

خۆڕاگری: سەعدوون جەمشیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ناوچەی هەوشار، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە سزای لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەعدوون جەمشیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری “ساینقەڵا”ـی سەربە ناوچەی هەوشار، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی قازی “عابێدی” لەو شارە، بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە بەرپرسانی ڕێژیم سزای ٨٠زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.