دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەدانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: هادی ڕەزایی و کەیوان کەمانگەرنەسەب، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی بە بەندیخانەی ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هادی ڕەزایی هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاوایی “میانە”ـی ناوچەی کەڵاتەرزان‌ی سەربە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کەیوان کەمانگەرنەسەب، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی و خەڵکی شاری سنە، پاش تێپەڕبوونی ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کراوە کە ناوبراو لە ئاکامی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ٣ی هەمان مانگ بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.