
خۆڕاگری: هادی جامعی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، هادی جامعی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری شنۆ، پاش زیاتر لە ١مانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرەکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بە یەکێک لە گرنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ.