دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵكی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لاوێکی خەڵكی پیرانشار بەناوی “سمکۆ تەلعەتپوور” لەکاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینیی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، شمکۆ تەلعەتپوور، لاوی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی شاری پیرانشار کە خەریکی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازی بوو، لەلایەنن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پاس دەسبەسەرکردنی ناوبراو هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەشیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەستیان بە پشکنین کردووە و دەستیان بەسەر کەلوپولە تایبەتییەکانیدا گرتووە و تائێستا سەرەڕای تێپەڕووبی یەک حەفتە بەسەر دەسبەسەربوونیدا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.