خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی “ئایەت عارفی نیا” کە لە رەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوو بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.