بانگهێشتی چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی مەریوان بۆ دادگا

خۆڕاگری :ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چوار کەس لە مامۆستایانی ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆسیتایانی مەریوان بە ناوەکانی”سەیوان سولیمانی” “ئارام محەممەدی” “ئارام قاردی” “تەحسین مستەفایی” بە مەبەستی بەرگری کردن لە خۆیان و ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان خراوەتە پاڵیان،بانگهێشتی دادسەرای شاری مەریوان کران.

ئەو چوار مامۆستایە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون کە دواتر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوون.