چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی ورمێ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: چەنگیز جەهانگیری، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی ورمێ بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی ” ٢٢ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی” چەنگیز جەهانگیری، چالاکوانی کۆمێدیی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری ورمێ پاش دوو ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنگەی پۆلیسی فەتای ڕێژیم ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی فەتای ڕێژیمەوە لە ورمێ بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ڕەخنەگرانە لە ڕێژیم بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە و پاش دوو ڕۆژ لێکۆڵێنەوە بە دانانی بارمتە

و بەشێوەی مەرجدار و کاتی تاکاتی دادگاییکردنکەی ئازاد کراوە.