دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی شاری بانە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی چوارشەممە٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی شاری بانە بە ناوی”ئەمین قەیسەری” پێش نوێژی گوندی زەرواری سەروو لە گەڵ خێزانی و منداڵەکانی لە ڕێگای گەرانەوە لە شآری بانە بۆ گوندەکەیان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنە ماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.