دەستبەسەرکرانی پوویا نەسیری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی  “پوویا نەسیری” تەمەن ۲۳ ساڵ دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر دوکانەکەی لەو شارە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدان ،بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێشتریش، پووریا نەسیری، برای پوویا، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو کە داتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژ بە حکوومەت» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.