خۆڕاگری: شلێر مامقادری، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد زیاتر لە ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٨ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی، شلێر مامقادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد و دایکی دوو منداڵ، ماوەی زیاتر لە ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیە دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ئەژنۆی شکاوە و دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی لێیانداوە ئەژنۆیان شکاندووە، ئەوە لەکاتێکدایە کە شلێر نەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجەی هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە بەڵام هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ گوێدان بە یاساکانی مافی مرۆڤ دەسبەسەریان کردووە و تائیستا چارەنووسی نادیارە.

Be the first to comment