خۆڕاگری: ئیسماعیل کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، ماوەی یەکمانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٦ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئیسماعیل کەریمی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری بۆکان، ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و ئێستا نزیکەی یەک مانگە بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ڕاگیراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment