خۆڕاگری: ئاکام شێخەمەڕشە، هاووڵاتیی خەڵکی شاروێرانی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی سێشەممە، ۱٨ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ی هەتاوی (۹ی ۱۲ی ۲۰۲٥ی زایینی) هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاکام شێخەمەڕشە، هاووڵاتیی خەڵکی “قەرەشڵاغ” سەربە ناوچەی شاروێرانی شاری مەهاباد و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وێڕای ئەوەیکە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردستدا نییە.
