دەسبەسەرکردنی دووهاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیمان محەممەدزادە و هەژار محەممەدزادەئەقدەم، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ی زاینیی)، هەژار محەممەدزادەئەقدەم و ئیمان محەممەدزادە دووهاووڵاتیی خەڵکی خوڕخوڕە سەربە شاری مەهاباد ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییەیانە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.