خۆڕاگری: باوکی شەهیدێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدووڵـڵا ئەبووبەکریم باوکی “زانیار ئەبووبەکری” یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دوای ئەوەی لەژێر گوشاردا نووسراوەیەکیان پێ واژۆ کردووە و بەمەرجی ئەوەیکە بەشداری لە ساڵڕۆژی خۆپیشانە سەرانسەرییەکاندا نەکات، ئازادیان کردووه.