ئازادی کاتیی دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری: مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەید مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگایی‌کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی سەید مامەند قوڕەشییان دەسبەسەر کرد و ئەمڕۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و هەروەها تا ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆی هەڵواسراون لە بەردەستدا نییە.