بیجار”نەعیم لەشکری”بۆ جاری دووهەم لە ماوەی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی خوێندکارێکی زانکۆی خوارەزمی خەڵکی بیجاربە ناوی”نەعێم لەشکری”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی شوڕشی ژینادا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.کە بە پێی زانیارییەکان بە هۆی ئەشکەنجەی سەخت رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە جاری پێشتریش لە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.