شنۆ: دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی شاری شنۆلە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی سێ کەس لە هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە ناوەکانی “غەفوور شێخ محەممەدی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ” محەممەد سوڵتان پوور خەڵکی گوندی دێشەمس”جەعفەر ڕەسووڵی خەڵکی شاری شنۆ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە.