مەهاباد: دەسبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری”دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی(سۆران نەسیری، قارەمان ڕەسووڵی) نیزیک مانگێک لەوەپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

سۆران نەسیری ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو کە دوای لێپرسینەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەست دا نییە.