خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە١٢ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی١٧ کەس لە چالاکانی سینفی مامۆستایانی شاری سنە بە ناوەکانی (فاتمە زەندکەریمی؛ڕەزاسەلیمی،عەلی قورەیشی،فەرزاد ئەسەدپوور،بەهائەدین مەلەکی،تووبا حوسێنی،کەماڵ فەکوریان،ڕەزا ئەلیاسی،سەلام شافعی، جەماڵ مورادی،جەبار پاکزاد،موستەفا سەربازان، سالح سالحنیا، فەرهاد مەوالی، رەزا شەریفە، پەیمان نەویدیان، موختار ئەسەدی) بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بە پێی زانیارییەکان بەڵێننامەیان لەو مامۆستایانە وەرگیراوە کە بەشداری لە خۆپێشاندانی سەراسەری مامۆستایان نەکەن کە قەرارە ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی بانەمەر لە سەراسەری ئێران بەرێوەبچێت.