
خۆڕاگری: بەیان ساڵحیان، پزیشک و چالاکی کۆمەڵایەتیی خەڵكی سەقز، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و چالاکوانی کۆمەڵیەتیی خەڵكی شاری سەقز، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و پێشتریش لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چالاکیی بەربڵاوی هەبووە و بەردەوام ڕەخنەی لە نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین هەبووە بە تایبەت بۆ پسپۆڕان و پزیشکان کە لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە ئازادییان سنووردار کراوە، بەوهۆیەوە دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای بەندکردنی بەسەردا سەپاندووە.