مامۆستایەکی ئایینیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی خەڵکی کرماشان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای ئایینیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان پاش ۳ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، مامۆستا ئایەت، پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی جامێعی محەممەدەلموستەفای کرماشان، پاش ۳ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۳ی هەمان مانگ، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیم لە هەمەدان بانگ کرابوو و هەرلەوێ دەسبەسەر کرابوو.