خۆڕاگری: ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٦ی دسامبری ٢٠٢٥ی زاینیی)، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ سەر ماڵی ئیبراهیم مەردانی، ناوبراویان دەسبەسەر کردوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەو هاووڵتییە پێشتریش بە تۆمەتی پۆشینی جل و بەرگی خاکی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کورەکەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرابوو.
