خۆڕاگری: دوو برای خەڵكی ئاودادان بەناوەکانی ماهان و نیما هیممەتی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی شەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماهان هیممەتی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵان و نیما هیممەتی، خوێندکاری زانکۆ و دوو برای خەڵكی شاری “ئاودادان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ئیسفەهان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
ئەو دوو برایە، دەبنە کوڕی دوکتور ناسر هیممەتی، کە پێشتر بۆخۆشی لەلایەن ڕێژیمەوە چەند جارێک دەسبەسەر کراوە و هەروەها ئەو دوو مێرمنداڵە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment