دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ هەبوونی ئیزنی دادگا و بەڵگەی یاسایی، شەهلا چووپانی تەمەن ٣٥ ساڵیان لەگەڕەکی “قەوەخ” لە شاری سەقز دەسبەسەرکردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی، لە بەردەست‌دا نییە.