بانگکردنی چالاکێکی کرێکاری بۆ لقی دووی دادسەرای ئینقلابی ڕێژیم لە سنە

خۆڕاگری: کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، لەلایەن لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سنە بانگ کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە سنەوە بانگ کراوە و دەبێ لە ماوەی ٥ڕۆژدا خۆی بە لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی داسەرای گشتی و ئینقلاب بناسێنێ و بەرگری لە خۆی بکات کە ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناڕاستە.
ئەو چالاکە کریکارییە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و چالاکی بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران بە ٥ساڵ بەندکردنی تەعزیری سزا دراوە و دواتر ئەو سزایە بۆ ٢٨مانگ کەمکراوەتەوە و لە ١ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا ئازاد کراوە.