هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی سەقز، بۆ ئازادبوونی داوای بارمتەی قورس دەکەن

خۆڕاگری: ئەرەستوو سوڵتانی‌ئەردەڵان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر و دواتر بۆ ئازادبوونی داوای دانانی بارمتەی زۆر قورس دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەرستوو سوڵتانی‌ئەردەڵان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراوە و ئەو ناوەندە حکوومەتییە بەمەبەستی ئازادیی کاتیی بۆ ناوبراو داوای دانانی بارمتەی قورس بە بڕی سێ میلیارد و پێنجسەد میلیۆن تمەن دەکا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز بۆ ئازادیی کاتیی “ئەرەستوو” داوای بارمتەی قورسی سێ ملیار و پێنجسەد میلیۆن تمەنی دەکا و ناوبراو تەمەنی ٣٤ ساڵە و باوکی منداڵێکە و بەهۆی ئەوەیکە پێی دەوترێ “ڕەخنەگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە لەژێر گوشاری دەروونی و ئەشکەنجەی جەستەییدا بووە.