پێدرام موعینی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١١ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی “پێدرام موعینی” خوێندکاری کۆمەڵناسی سیاسی لە زانکۆی تاران بە دانانی بارمتە ١ ملیارد تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆپزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی “پێدرام موعینی” خوێندکاری دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تاران خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی- گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کراوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای هێرش کردنە سەر شوێنی ناوبراو و پشکنینی ئەو شوێنە دەستیان بە سەر کەل و پەلی شەخسی ناوبراو دادەگرن.

پێدرام مۆعینی پێشتریش ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتەی ١ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.