دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناوی “ئەفشین نەجم” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەفشین نەجم و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا لەمافی پەیوەندی تەلەفوونی و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و ئیدارەی ئیتلاعاتیش هیچ زانیارییەکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*