هونەرمەندە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆزی ساحێب بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: فواد کەشاوەرز، هونەرمەندی خەڵکی سەقز، کە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساحێب لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، فواد کەشاوەرز، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵكی شاری سەقز، بەهۆی وتنی گۆرانی نیشتمانی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی ساحێب، لەلایەن ناوەندە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم ئازاد کرا.

ناوبراو لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە بێبەری کرابوو و هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساحێب، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.