چالاکێکی ژینگەپارێزی دەسبەسەرکراو بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری: سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، کە زیاتر لە ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢٥٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە شاری سنە بانگ کرابوو، هەرلەوێ دەسبەجێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.