ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان پاش مانگێک

خۆڕاگری: یەدوڵڵا نادری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە ماوەی یەک مانگ دەبێ لەلایان ڕیژیمەوە دەسبەسەر کراوە، تا ئێستا چارەنووسی ناروونە.

ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان ڕایگەیاند: یەدوڵڵا نادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، ماوەی یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە، ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەی کە دەسبەسەر و بێ‌سەروشوێنە، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تەنانەت ڕێگەی پێ نەدراوە کە لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پەیوەندی بکات و هەروەها بەو پێیە لە ژێر گوشارێکی توندی جەستەیی و دەروونیدایە و ئەوە نیگەرانیی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.