پیرانشار: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی”یەعقووب فەتاحی” لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شآیانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان نێوەشەوی ١٩ پووشپەر هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەریان کردوە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.