محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بە بێ هۆشی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

خۆڕاگری: محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور زیندانی سیاسی پێشوو یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خرۆشانی خەڵک لە شاری بۆکان کە لە ١٣ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە جنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چووتە حاڵەتی (کۆما) بێهۆشی و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.