شنۆ: ٦ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٦هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆکە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستا لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای کەیفەری شاری شنۆ  سزای بەندکرانیان بە سەر دا سەپێندراو کە لە سەر یەک ١٨ ساڵ و شەش مانگ حوکم دراون.

١-“فەرهاد کازمی”بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

٢-“خالید دەشتی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

٣-“عەبدولرەحیم رەحیمی گوراناوا” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان سزای ٥ ساڵ و٣ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

٤-“فەردین خۆشخاهێش” بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان و تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٥ ساڵ و٣ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

٥-“محەممەد پەیغامی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

٦-“ئێحسان سەفای فەر”بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.