دەرەشار : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییک لە شاری دەرەشار

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دەرەشار بە ناوی”ئەیووب رەحیمی فەر”٢٨ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دەرەشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.