خۆڕاگری: لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی ڕابردوودا، ناسنامەی سێ لاوی دیکەی کورد بەناوەکانی مورتەزا پاکزاد، ئەمیرحوسێن محەممەدی و ئەمیرحسێن سەفەری گۆڵدەستە ئاشکرا بوو کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیم گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە درێژەی بەدوداچوونەکانی خۆیدا ڕایگەیاند: مورتەزا پاکزاد، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٢ساڵانی خەڵکی شارح بۆجنوورد و دانێشتوی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ۱۸ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی، لە تاران بەهۆی بەرکوتنی فیشەکی جەنگی بە سەری، دەسبەجێ گیانی سپاردووە.
هاوکات لەمانڕۆژدا ئەمیرحوسێن سەفەری گۆڵدەستە، لاوی تەمەن ۲۰ ساڵانی کورد و دانیشتووی تاران، لە ناوچەی “سێڕیانی مەسکەن”ـی شاری کرماشان، کراوەتە ئامانجی فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و شەهید کراوە و هەروەها ئەمیرحسێن محەممەدی هاووڵاتیی تەمەن ۲٤ ساڵانی خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە ناوچەی “ئەندیشە – فازی ۱” لە شارستانی مەلارد (سەر بە پارێزگای تاران)، بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کە بەر دەموچاو و تەنیشت چاوی کەوتووە، گیانی لەدەستداوە.

Be the first to comment