ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ماوەی چوار ڕۆژە دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ” ئەنوەری مەولوودی و ئاوات ڕۆستەمی” لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٦ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ئەنوەر مەلوودی و ئاوات ڕۆستەمی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەلانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*