دکتور بەختیار محەممەدزادە خەڵکی دەرەشار بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٦ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دەرەشاری سەر بە شاری ئیلام بە ناوی”دکتور بەختیارمحەممەدزادە” دوای ٢ مانگ مانەوە لە بەندیخانە نە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

دکتور بەختیار سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کرا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.