“عیسا ئیبڕاهیم زادە “خەڵکی شنۆ سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “عیسا ئیبراهی زادە”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی شآری شنۆ سزای ٩ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “عیسا ئیبڕاهیم زادە” بە تۆمەتی هەڵگرتنی ئەسلەحە بە چوار سال بەند کران و هەروەها بە تۆمەتی بەشدای کردن لە خۆپێشاندانەکانی شاری شنۆ و هاووکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٥سال بەند کران مەحکووم کراوە.کە بە پێی یاسا ٤ ساڵ بەند کرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت و کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.