خالید مەحموودی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ڕوانسەر بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی”خالێد مەحموودی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا پاش ٤ مانگ بەند کران بە دانانی  بارمتە تا کاتی بەڕیوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر  کراوە، شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کردنی دا لە ژێر ئەشکەنجە دا دانی بە ڕێبەری خۆپێشاندانەکان و ئاگر دانی ماڵی بەسیجییەک دا دەنێت،لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دا بڵاو کرایەوە.