بەندکراوێکی سیاسی پێشوو لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ناسر سووڵتانی” لە تەمەنی ٥٣ ساڵی دا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ناسر سووڵتانی بە هۆی نیشتمانپەروەری و کاری سیاسی و هاووکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان شناسای دەکرێت و هەر بەو هۆکارەش ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت و پاش ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆر لە لایەن بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا دەسەپێندرێت.کاک ناسر بۆ ماوە ١٢ ساڵ بەنرخترین ساڵەکانی تەمەنی لە بەندیخانە دا بەسەر دەبات.بەڵام هیچ کات فشارە ڕوحی ڕەوانییەکانی بەکێگیراوانی کۆماری ئیسلامی هەنگاوەکانی پێ شل نەکرد و دوای ڕزگار بوونیشی تا کۆتایی تەمەنی بە ئامانجە پیرۆزەکانی وەفادار مایەوە.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای بەداخ بوون بۆ مەرگی ناوەختی کاک ناسر سووڵتانی،سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس وکاری و خەڵکی کوردستان دەکات.ڕۆحی کاک ناسر شاد بێت.