چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ سزای بەند کران و لێدانی قامچیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە ناوەکانی”هەژار مەحموودیان” و “عوسمان ئەرەسزادە” و “سەنعان قادرزادە” و “فەرحان حەسەنزادە” لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری شنۆلە سەر یەک سزای ١٠ ساڵ ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ قامچیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە دادگا بە تۆمەتی پیلانگێری دژ بە ئاسایشی وڵات و هەروەها هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی، هەر یەک لە “هەژار مەحموودیان”٤ ساڵ بەند کران و لێدانی ٥٠ قامچی و ١٩ ملیون و دووسەد هەزار تمەن پێبژاردن”فەرحان حەسەنزادە” بە ٢ ساڵ بەند کران،”عوسمان ئەرەسزادە” بە ٢ ساڵ بەند کران و هەروەها “سەنعان قادر زادە” بە ٢ ساڵ ٦ مانگ بەند کران مەحکووم کردووە.

ئەو هاووڵاتیانە ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێن و دوای تەواو بوونی لێپرسینەکانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.