دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی تری خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی تری خەڵکی گوندی گەزگەسک ناوچەی پیرانان سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی “قادر محەممەدپوور” موحسێن قادری”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.