دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی ژن  ئەندامی ڕێکخراوی نوژین بە ناوی “سۆما پوور محەممەدی”خەڵکی شاری سنە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە” سۆما بوورمحەممەدی بۆ بەدواداچوون بۆ پەروەندەی میردەکەی “ئیدریس مینبەری” کە دەستبەسەر کراوە سەردانی دادگای کردووە کە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.