خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەقز، ژنێکی لاو بە ناوی “سەحەر مێهدی”ـیان دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٦ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” سحەر مێهدی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هۆکاری ئەو جۆرە دەسبەسەرکردنە بەتۆمەتی سیخوڕی بووە بۆ و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment