خەدیجە مەهدی پوور لە بەندیخانە ئیلام ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی “خەدیجە مەهدی پوور” خەلکی ئیلام بەندکراوی سیاسی کورد بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە لاپەرەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو ئازاد کرام ،کە هیچ دڵ خۆش نەبووم چوونکە ئازادییەکە بە بەخشینی رێبەر بوو کە من قەبووڵم نییە، و تا کۆتای کۆماری ئیسلامیش لە خەبات بەردەوام دەبم.

“خەدیجە مەهدی پوور” ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ ولە لایەن دادگا بە تۆمەتی پڕوپاگاندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە رێبەرو  بە نیزامی کۆماری ئیسلامی  سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.کە بە پێی یاسا سزای ١ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی دەبوو جێبەجێ بکرێت.