دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی قەسری‌شیرین لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ناسر عەزیزی، هاوڵاتیی خەڵكی قەسری‌شیرین و پەیڕەوی ئایینی یارسان، ەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ناسر عەزیزی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسانی خەڵكی شاری قەسری‌شیرین سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدرانی ڕێژیم ٦ڕۆژ لەمەوبەر بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەتسدا نییە.